كەمپی پارتێكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە دێگەڵە بۆردومان كرا

بینراوە: (1.4K)

لەسنوری ناحیەی دێگەڵە كەمپی پارتی ئازادیی كوردستان بە موشەك و درۆن بۆردومانكراو بەڕێوەبەری ناحیەكەش دەڵێت پێشمەرگەیەكی ئەو پارتە گیانیلەدەستداوەو سێ كەسیش بریندار بون. سۆران ئەكرەم بەڕێوەبەری ناحیەی دێگەڵە لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، بە درۆن هێرش كراوەتە سەر كەمپێكی حزبێكی رۆژهەڵاتی كوردستان كەسێك گیانیلەدەستداوەو سیانی تریش بریندارە. خەلیل ئیبراهیم نوێنەری كەمپی پارتی ئازادیی كوردستان رایگەیاندوە، كەمپەكەیان بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی دانراوە ژن و منداڵی تیادان بەڵام چەند پێشمەرگەیەك بۆ پاراستنی لەوێ بون و یەكێكیان گیانیلەدەستداوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,707 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.