كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور هەوری تەواو دەبێت. بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە1-12، ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی و لەناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور هەوری تەواو دەبێت لەگەل كەمێك نمە باران لەم ناوچانە. باسی لەوەشكردووە، پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە یەك بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . كەشناسی هەرێمئاماژەی بەوەشداوە، سبەینێ سێشەممە2-12، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 19 پلەی سیلیزی سلێمانی: 16 پلەی سیلیزی دهۆك: 17 پلەی سیلیزی زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی كەركوك: 19 پلەی سیلیزی هەڵەبجە: 18 پلەی سیلیزی سۆران: 14 پلەی سیلیزی ئاكرێ: 20 پلەی سیلیزی ئامێدی: 12 پلەی سیلیزی گەرمیان: 22 پلەی سیلیزی
كەشوهەوا دەگۆڕێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە

بینراوە:
(1.7K)












Leave a Reply