كەشناسی دەڵێت، كاریگەری ئەو شەپۆلی بارانەی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە تا سبەینێ بەردەوام بێت. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، كەش بە گشتی هەور و باراناوی دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرای با و دروست بوونی هەورە تریشقەو بەفر بارین لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا. ئاماژەی بەوەشداوە، بڕی دابارین لە سنووری پارێزگای سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە زیاد دەبێت وهەندێك كات لێزمە باران دەبارێت و شەپۆلی بارانەكەش لە دوای نیوەڕۆوە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە. سەبارەت بە كەشی سبەینێ چوارشەممەش، كەشناسی ئاشكرایكرد، كاریگەری شەپۆلی باران بارین بەردەوام دەبێت و لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی سارد و نزم بوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما. لە ڕاگەیەندراوەكەی كەشناسیدا هاتووە كە سبەینێ لە سەنتەری سلێمانی، دهۆك، ئیدارەكانی زاخۆ، سۆران و ڕاپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان بەفر دەبارێت و پلەكانی گەرماش چەند پلەیەك نزم دەبێتەوە. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 8 پلەی سیلیزی پیرمام :4 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی پیرمام :4 پلەی سیلیزی سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی چەمچەماڵ 8 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی دهۆك :4 پلەی سیلیزی زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی ئاكرێ: 8 پلەی سیلیزی
كەشناسی پێشبنی بارینی بەفر لە سەنتەری شارەكان دەكات

بینراوە:
(417)











Leave a Reply