كەشناسی هەرێم: پلەی گەرما دادەبەزێت و خۆڵبارین دەستپێدەكات

بینراوە: (1.7K)

كەشناسی هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكات پلەی گەرما دابەزێت و بە هۆی خۆڵبارینیشەوە مەودای بینی لە هەندێك ناوچە كەم دەبێتەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە9-10، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ لە كەشدا. ڕوونیشیكردەوە كە لە كاتەكانی ئێوارە و شەودا لە پارێزگای كەركووك و ناوچەكانی گەرمیان و بەشێكی پارێزگای هەولێر ڕێژەی خۆڵ بارین زیاتر دەبێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە نزم دەبێتەوە. ئەوەشی خستەڕوو كە مەودای بینین لە نێوان 7 – 9 كیلۆمەتر دەبێت و لەو ناوچانەی ڕێژەی خۆڵبارینی زۆرە بۆ 4 – 6 كیلۆمەتر دادەبەزێت. سەبارەت بە كەشی سبەینێ هەینیش 10-10 كەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش 2-4 پلە نزمتر دەبێتەوە. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 30 پلەی سیلیزی سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی دهۆك : 29 پلەی سیلیزی زاخۆ : 31 پلەی سیلیزی ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی ئاكرێ : 31 پلەی سیلیزی كەركووك : 33 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 29 پلەی سیلیزی سۆران : 30 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی گەرمیان : 34 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 49 Today: 49 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.