كەشناسی هەرێم: سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە

بینراوە: (1.6K)

كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ دووشەممە3-11، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە. بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە2-11، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ. ئاماژە بەوەشدراوە: سبەینێ دووشەممە3-11، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بە گشتی، پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی هەولێر : 29 پلەی سیلیزی سلێمانی : 28 پلەی سیلیزی دهۆك : 28 پلەی سیلیزی زاخۆ : 29 پلەی سیلیزی ئامێدی : 24 پلەی سیلیزی ئاكرێ : 29 پلەی سیلیزی كەركوك : 30 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 28 پلەی سیلیزی سۆران : 28 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی گەرمیان : 32 پلەی سیلیزی

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 4,075 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.