بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، كەشی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و لە نیوەڕۆی سبەی سێشەممەشەوە ئەگەری چالاك بونی خێرایی با هەیە لەگەڵ كەمێك بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەروەها پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە. ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ دوشەممە29-9 ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ. هەروەها ئەگەری چالاك بونی خێرایی با هەیە لەگەڵ كەمێك بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ. كەشناسی باسی لەوەشكرد، كەشی سبەی سێشەممە30-9 ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەكاتەكانی نیوەڕۆ ئەگەری چالاك بونی خێرایی با هەیە لەگەڵ كەمێك بەرزبونەوەی تۆز و خۆل. هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبێتەوە بە 1 بۆ 2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ. بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی: هەولێر : 33 پلەی سیلیزی سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی دهۆك : 30 پلەی سیلیزی زاخۆ :32 پلەی سیلیزی ئامێدی : 29 پلەی سیلیزی ئاكرێ : 33 پلەی سیلیزی كەركوك : 35 پلەی سیلیزی هەڵەبجە : 32 پلەی سیلیزی سۆران : 29 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی گەرمیان : 36 پلەی سیلیزی
كەشناسی: ئەگەری چالاك بونی با و بەرزبونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە

بینراوە:
(0)
Leave a Reply