كۆمیسیۆن: لە سبەیەوە كارتی بایۆمەتریی دەنگدان دابەش دەكرێت

بینراوە: (1.4K)

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لە سبەیەوە كارتی بایۆمەتریی دەنگدان دابەش دەكرێت. جومانە غەلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە هاوئاهەنگییان دەستپێكردووە، بۆ ئەوەی لە رۆژی 5ـی تشرینی دووەمەوە تاوەكو 13ـی مانگ قوتابخانەكانیان رادەست بكەن، تاوەكو لە رووی تەكنیكی و لۆجیستییەوە بە تەواوی ئامادە بكرێن. ئاماژەی بەوەشدا، بۆ رۆژی دەنگدانی تایبەت و گشتی پێویستیان بە نزیكەی 9539 قوتابخانەیەو پێویستە پێشوەختەش سەرجەمیان ئامادە بكەین. جومانە غەلای ئاشكراشیكرد، لە سبەیەوە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە درێژایی رۆژانی هەفتە، لە رێگەی هەزار و79 بنكەی تۆماركردنەوە، دەست بە دابەشكردنی كارتی بایۆمەتریی دەنگدەران دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,975 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.