كۆبونەوەی ساڵانەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان دەستپێدەكات

بینراوە: (1.4K)

كۆبونەوەی ساڵانەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە نیویۆرك بە دروشمی (پێكەوە باشتر، 80 ساڵ و زیاتر بۆ ئاشتیی، گەشەپێدان و مافەكانی مرۆڤ) لە رۆژی سێشەممە 23 تا 29/9 بەڕێوەدەچێت. بڕیارە 80 هەمین خولی كۆبونەوەی ئەمساڵی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لەلایەن ئەنتۆنیۆ گوتێرێش سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكان بكرێتەوە كە ئەمساڵ لەلایەن ئانالێنا بێربۆك وەزیری پێشوتری دەرەوەی ئەڵمانیا سەرۆكایەتی دەكرێت. چاوەڕواندەكرێت نزیكەی 150 سەرۆك دەوڵەت و حكومەت لەگەڵ ژمارەیەكی زۆر لە جێگرانی سەرۆك، وەزیرو هەزاران دیپلۆماتكار بەشداری لەكۆبونەوەی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكاندا بكەن و لەناویشیاندا سەرۆك كۆماری عیراق وتاری خۆی پێشكەش بە ئامادەبوان و جیهان دەكات.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 383 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.