كۆبونەوەیەكی تایبەت بەنوێكردنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی عیراق بەڕێوەچو

بینراوە: (469)

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی تایبەت بە تاوتوێكردنی پلانەكانی پەرەپێدان بەسیستمی بەرگریی ئاسمانیی عیراقی كرد. بەگوێرەی راگەیەنراوێك، لەكۆبونەوەكەدا زانیاری ورد لەبارەی رێكارو پلانەكانی پەرەپێدان و نوێكردنەوەی سیستمی بەرگریی ئاسمانی دراوە بە سەرۆك وەزیرانی عیراق. هەروەها سودانی رایگەیاندوە كە گرنگی بە پەرەپێدان بە توانای هێزە ئەمنییەكانیان دەدەن ئەوەش بەئامانجی روبەڕوبونەوەی مەترسی و هەڕەشە ئەمنییەكانی سەر عیراقە، جەختیشیكردوەتەوە كە پاراستنی ئاسایش، سەقامگیری و سەروەریی وڵاتەكەی كاری لەپێشنەی حكومەتەكەی و ستراتیژی ئاسایشی نەتەوەیی عیراقە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 79 Today: 2,350 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.