كه‌سێك له‌ كاتی مه‌له‌كردندا له‌ به‌نداوی باوه‌شاسوار خنكا

بینراوە: (5.3K)

به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان رایگه‌یاند كه‌ كه‌سێك له‌ كاتی مه‌له‌كردندا له‌ به‌نداوی باوه‌شاسوار له‌ قه‌زای‌ كفری‌ خنكا.

عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی‌ راگه‌یاندنی‌ پۆلیسی‌ گه‌رمیان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: “ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ كه‌سێك به‌ناوی (وریا كه‌ریم عه‌زیز) له‌دایكبووی 1985 له‌نێو ئاوی باوه‌شاسوار له‌قه‌زای كفری خنكا”.

راشیگه‌یاند كه‌ “له‌ئێستادا ته‌رمی ناوبراو به‌مه‌به‌ستی توێكاری ڕه‌وانه‌ی پزشكی دادی قه‌زای كه‌لار ده‌كرێ و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌رچۆنێتی ڕوداوه‌كه‌ ده‌كات”.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 51 Today: 163 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.