كرێی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر تاكێك تەنها هەزار دینارە

بینراوە: (1.4K)

وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، كرێی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر تاكێك تەنها هەزار دینارە و رێگە بە هیچ زیادكردنێك نادرێت. وەزارەتی بازرگانی عیراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردوەتەوە، تەواوی بەشەخۆراكی هاووڵاتییان دابین كراوە و پرۆسەی دابەشكردن بەپێی خشتە دیاریكراوەكان بەردەوامە بۆ ئەوەی بەبێ كەموكورتی بگاتە دەستی هاووڵاتییان. ئاماژەی بەوەشكردوە، تیمەكانی چاودێری بازرگانی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان، بەردەوامن لە چاودێریكردنی كارەكانی بریكارەكان و بازاڕەكان بۆ رێگریكردن لە هەر سەرپێچییەك و كۆنترۆڵكردنی نرخەكان. جەختیشیكردوەتەوە، كە كرێی وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە بۆ هەر تاكێك تەنها هەزار دینارە و رێگە بە هیچ زیادكردنێك نادرێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,674 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.