قوباد تاڵەبانی: چیتر هێرشکردنە سەر ژێرخانی ئابووری قبوڵکراو نییە

بینراوە: (1.4K)

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، لە پەیامێکدا بە توندی هێرشکردنەسەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد و بە تاوانێکی تیرۆریستی گەورە و بەئامانج گرتنی ژیانی خەڵک و ژێرخانی ئابووریی کوردستان و عێراقی لە قەڵەمدا.

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆسەر ژێرخانی ئابووریی کوردستان، پەرەسەندنێکی مەترسیدارە و پێویستی بە هەنگاوی کردەیی هەیە.

لە پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند: “ئەرکی حکومەتی فیدڕاڵە بە خێرایی بکەران و ئەوانەی لە پشت ئەم هێرشەوەن بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات و ڕووبەڕووی سزا و لێپرسینەوەی یاساییان بکاتەوە.”

هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە بەردەوامیی ئەم هێرشانە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتەوە چیتر قبوڵکراو نییە و دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی سیاسی و ئەمنی. بۆیە، دەبێت هەنگاوی سەرەکی حکومەتی داهاتووی عێراق، کۆتاییهێنان بەم دۆخە و سزادان و کۆکردنەوەی چەکی ئەو گروپانە بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 83 Today: 308 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.