قوباد تاڵەبانی: دەرفەتێكی باش بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا هاتوەتە ئاراوە

بینراوە: (980)

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، لەكۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ نیكۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق باسیان لەوەكردوە دەرفەتێكی باش هاتوەتە ئاراوە بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداو چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان. قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندوە، لە كۆبونەوەكەدا لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عیراق هاوڕابون لەسەر كاری هاوبەش بۆ بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و وڵاتی ئیتاڵیا لە بوارەكانی بازرگانی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزاردا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 274 Today: 1,572 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.