قوباد تاڵەبانی: جەختمانكردوەتەوە ئەزمونی ئەلبانیا بگوازینەوە بۆ هەرێمی كوردستان

بینراوە: (33)

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان كە ئێستا بەسەردانێك لە ئەلبانیایە بڵاویكردەوە، لەكۆبونەوەكانیان لەگەڵ هەردوو دەزگای نیشتمانی كۆمەڵگەی زانیاری و ئاژانسی ستارت ئەپی ئەلبانیا، گفتوگۆی بەرهەمداریان كردوە لەبارەی رۆڵی ژیریی دەستكرد لە گەشەپێدانی ئابوری و باشتركردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و كاراكردنی دامەزراوەكان. ئاماژەشیكردوە، بە كۆبونەوەكەدا جەختیانكردوەتەوە لەسەر پێویستیی هاوكاری و گواستنەوەی ئەزمون و شارەزایی لەنێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئەلبانیا لەبوارەكانی حكومەتی ئەلكترۆنی و ژیریی دەستكردو پاراستنی داتاو تەكنەلۆژیای زانیاری.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 160 Today: 1,667 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.