قالیباف: ترەمپ ناتوانێت هێزی خۆی بەسەر گەلی ئێراندا بسەپێنێت

بینراوە: (851)

محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لە جەنگی سەربازی و دیپلۆماسیدا رادەست نابن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا روبەڕوی شارستانییەتێكی دێرین و بەرگرییەكی نیشتمانیی و ئایینی بوەتەوە، دەبێت ئەو بزانێت كە ناتوانێت هێزی خۆی بەسەر گەلی ئێران و هێزە چەكدارەكانیدا بسەپێنێت. قالیباف لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ میدیاكانی وڵاتەكەی باسی لەوەشكردوە، لەجەنگی ئێران-عیراقدا تەنانەت تەلی دڕكاویشیان پێ نەدەفرۆشتن، مەودای تۆپخانەكانیان تا 15 كیلۆمەتر تێپەڕی نەدەكرد، بەڵام ئەمڕۆ بە موشەكەكانیان گەیشتونەتە ئاستێك كە بەبێ هیچ سنورداركردنێك دەتوانن هەر خاڵێك بیانەوێت بیكەنە ئامانج.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 10 Today: 48 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.