قاسم ئەعرەجی: رێگە نادەین خاکی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت

بینراوە: (1.3K)

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق جەختی لەوە کردەوە کە “ئاسایشی ئێران، ئاسایشی عیراقە” و رێگە نادەن خاکی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت.

لە دیدارێکدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق، فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداریدا و رایگەیاند؛ ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر، وەڵاممان توندتر دەبێت لە شەڕی 12 رۆژە و ژیانی دوژمنانمان دەکەینە دۆزەخ.

سەرلەشکر پاکپوور ئاماژەی بەوەشکرد، لە “جەنگی 12 رۆژە”دا توانیویانە بەسەر سیستمی بەرگریی موشەکیی ئیسرائیل و ئەمریکادا زاڵ بن.

هاوکات داوای جێبەجێکردنی تەواوەتیی رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێکهێنانی لیژنەی مەیدانیی کرد بۆ چاودێریکردنی ناوچە سنورییەکان.

لە بەرامبەردا، قاسم ئەعرەجی جەختی لەوە کردەوە کە “ئاسایشی ئێران، ئاسایشی عیراقە” و رێگە نادەن خاکی عیراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاربهێنرێت. هەروەها پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەشی بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکە پشتڕاستکردەوە.

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عیراق رایگه‌یاند: له‌پێناو مانه‌وه‌ی ئێران ئاماده‌ی شه‌هیدبوون و كاولكردنی عێراقن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 52 Today: 3,892 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.