بینراوە:
(16)
سمكۆ سالار قائیمقامی هەڵەبجە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گرفت لە مەرزی شوشمێ بە هەیە لە روی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتەوە رۆژانە گلەیی و گازندەیەكی زۆر دەكرێت كە هاوڵاتیان توشی گرفتی هاتوچۆ دەبن بەهۆی ئەوەی ئینتەرنێت خاوە یاخود زۆرجار كار ناكات. ئاماژەی بەوەشكرد، پلانیان هەیە مەرزی شوشمێ-تەوێڵە لە مەرزێكی لاوەكییەوە بەرەو پێش ببەن و دەیانەوێت كۆمەڵێك ئاڵوگۆڕی بازرگانی نوێی تێدا بكرێت، چونكە كۆمەڵێك پێشهاتی نوێ هاتونەتە پێشەوە لایەنە پەیوەندیدارەكانیش لەسەر ئەم بابەتە داكۆكیكارن و پێشنیازیانكردوە كە زیاتر گرنگی بەو بوارە بدرێت. جێی ئاماژەیە شاندێكی شاری پاوە لە رۆژهەڵاتی كوردستان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان كردو لەبارەی پەیوەندییەكان و چارەسەركردنی گرفتەكان گفتوگۆیان كرد.












Leave a Reply