قائیمقامیەتی خەبات داوا لە هاوڵاتیان دەكات بە هەڕەمەكی تەقە لە درۆن نەكەن

بینراوە: (1.3K)

قائیمقامیەتی قەزای خەبات لە ڕاگەیەنراوێكدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی درۆن لە ئاسمانی ناوچەكە دوربكەونەوە لە تەقەكردن چونكە ئەگەری گەڕانەوەی گوللـە هەیەو دەبێتە مەترسییەكی گەورە بۆ سەر ژیانی هاوڵاتیان. قائیمقامیەتی خەبات ئاماژەشیكردوە، تەقەكردنی هەڕەمەكی هاوڵاتیان لە درۆن دەبێتە هۆی شێواندنی كار و پلانە ئەمنییەكان و دروستكردنی دڵەڕاوكێ لای دانیشتوان، بۆیە داوا دەكەن هاوكاری هێزە ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی حكومەت بكرێت. جێی ئاماژەیە بەهۆی تەقەكردن لە درۆن بەمەبەستی خستنەخوارەوەی، مێردمنداڵێك بە گوللـە بریندرا بو.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 303 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.