فەرەنسا: دەبێت ئێران هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە ڕابگرێت

بینراوە: (775)

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایدەگەیێنێت، ڕژێمی ئێران بەرپرسیارەتیی پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئەستۆ دەگرێت و دەبێت هێرشەکانی بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە رابگرێت و ئامادەیی خۆشی بۆ هاوکارییکردنی وڵاتانی کەنداو دەربڕی.

شەڕ و ئاڵۆزیییەکانی نێوان ئیسرائیل، ئەمریکا و ئێران پێی نایە ڕۆژی سێیەم، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چووەتە نێو قۆناغێکی نوێی پڕ لە ناسەقامگیری و وڵاتانی جیهانیش لەبارەی دۆخەکەوە نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن.

ژان نوئێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “دەبێت بە زووترین کات کۆتایی بە پەرەسەندنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت، ئێمە لە هیچ هێرشێك ئاگادار نەکراوینەتەوە و بەشدارییمان لە هیچ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نەکردووە.”

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، دەڵێت: دەبێت ئێران هێرشەکانی بۆ سەرناوچەکە ڕابگرێت، ڕژێمی ئێران بەرپرسیارەتیی پەرەسەندنەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئەستۆ دەگرێت.

فەرەنسا ئامادەیە بۆ بەشداری و بەرگریکردن لە وڵاتانی کەنداو و ئوردن.

هاوبەشەکانمان لە ناوچەکە کراونەتە ئامانج، داوا دەکەین گرژی و ئاڵۆزییەکان کەمبکرێنەوە.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕەکە، ئیدانەی ‌هێرشەکانی ئێرانی کرد و بەبێ بنەما وەسفی کرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 27 Today: 2,771 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.