فەرهاد ئەتروشی: لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی بەرەی مالكی و سودانی دروستبوە

بینراوە: (271)

فەرهاد ئەتروشی جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەناو چوارچێوەی هەماهەنگیدا ناكۆكی سەریهەڵداوەو بوەتە هۆی دروستبونی دووبەرەی سەرەكی و جیاواز كە بریتییە لە نوری مالكی و لایەنگرانی، لە بەرامبەریشدا بەرەیەكی دیكە دروستبوە كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكایەتی دەكات. وتیشی: سودانی ئێستا خاوەنی گەورەترین فراكسیۆنە لەناو پەرلەمانی عیراق لەسەر ئاستی شیعەكان، ژمارەی ئەندامەكانی لەنێوان 46 بۆ 50 پەرلەمانتاردایە، ئەم كێشەو ململانێیانە رۆژ بە رۆژ بەرەو قوڵبونەوەی زیاتر دەچن، ئەگەر هەیە كاتێكی زۆری بوێت تاوەكو لایەنەكان لەسەر ئەم بابەتە بگەنە رێككەوتن.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 247 Today: 1,219 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.