فەرمانی هەرێمیی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی ژمارەیەك پلەداری ئاسایش دەرچو

بینراوە: (22)

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان فەرمانی هەرێمیی بۆ بەرزكردنەوەی پلەی 729 پلەداری هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر میلاكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆ كرد. راشیگەیاندوە، دەركردنی ئەم فەرمانە پاڵپشتە بە یاسای سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی هەمو ئەو پلەدارانە ماوەی یاساییان تەواو كردوەو رێكاری پێویست بۆ بەرزكردنەوەی پلەكانیان لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان گیراوەتە بەر.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 174 Today: 1,431 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.