فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم: رووماڵكردنی راستەوخۆی تاوانەكان قەدەغەیە

بینراوە: (38)

فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، بڵاوكردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تاوان و رووماڵكردنی راستەوخۆی تاوان و شوێنی رووداو قەدەغەیە. فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم بڵاویكردەوە، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە نووسراوێك بۆ سەرجەم میدیا بینراو و بیستراوەكان نێردراوە و تیایدا هاتووە كە پیشاندانی تۆمەتبار و شوێن و كاتی ئەنجامدانی شەڕ و تاوانەكان، لە رووی یاساییەوە كاریگەریی گەورەی لەسەر رێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت و قەدەغەیە. ئاماژە بەوەشدراوە، ئەم جۆرە رووماڵكردنە كاریگەریی لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونیی خەڵك هەیە، ئەوەش كێشەی خێزانی و ناوچەیی و نەتەوەیی دروست دەكات. باس لەوەشكراوە، داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان دەكەن، بە هیچ شێوەیەك وێنە و ڤیدیۆی هیچ رووداوێكی تاوان و شەڕێك بڵاونەكەنەوە، هەروەها رووماڵی راستەوخۆی شوێنی رووداو قەدەغەیە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 47 Today: 2,628 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.