فیدان: پێوەرەكانی قۆناغی دوەمی ئاشتی لە غەزە دەستیپێكردوە

بینراوە: (1.3K)

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، پێشێلكردنی ئاگربەست لە غەزە لەلایەن ئیسرائیلەوە پلانی ئاشتی خستوەتە مەترسییەوە ئەمەش دوای ئەوەی ماوەیەكی زۆر بەسەر پلانی ئاشتی لە غەزەدا تێپەڕیوە كە لەسەر بنەمای لێكتێگەیشتنەكەی لوتكەی ئاشتی لە شاری شەرم شێخ لە میسر چوە بواری جێبەجێكردنەوە. وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی: ئێستا دوای ئەوەی قۆناغی یەكەم بەڕادەستكردنی دوایین تەرمی بارمتە كۆتاییهات، گفتوگۆ لەسەر پێوەرەكانی گواستنەوە بۆ قۆناغی دوەمی ئاشتی لە غەزە دەستیپێكردوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 108 Today: 3,884 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.