فوئاد حسێن: دوای رێككەوتنی نەوت كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

بینراوە: (1.1K)

وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، دوا ئەوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵیی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت و عێراق لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوت واژۆكرا، كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت. د. فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە عێراق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵی لە بارەی پرسی نەوت واژوو كرا، ئیدی چاوەڕوانی چارەسەربوونی كێشەی مووچەن. باسی لەوەشكرد، ئەم رێككەوتنە گرنگە و ئاسان نەبوو، چونكە تا ئێستا هیچ رێككەوتنێكی وا نەكراوە. ئاماژەی بەوەشدا، ئەم ڕێككەوتنە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە بودجەوە هەیە و كێشەی مووچە و پرسی داهاتی نانەوتی چارەسەر دەبێت .

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 118 Today: 1,987 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.