فایەق زێدان: رێكاری یاسایی بەرانبەر هێرشكارانی سەر نێردە دیپلۆماسییەكان دەگرینە بەر

بینراوە: (7)

فایەق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق كرد. بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی رێكارە دادوەری و یاساییەكان كرا بەرانبەر ئەنجامدەرانی تاوانە تیرۆریستییەكان، بەتایبەتی ئەو هێرشانەی دەكرێنە سەر نێردە دیپلۆماسییەكان , دامەزراوە دەوڵەتییەكان و هاووڵاتییان لە عێراق. كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و وەزیری دەرەوەی عێراق لە كاتێكدایە، كە شەوی رابردوو هەوڵێكی دیكە بۆ بەئامانجگرتنی نێردە دیپلۆماسییەكان لە هەرێمی كوردستان تێكشكێنرا. بەگوێرەی زانیارییەكانی دژەتیرۆری كوردستان، شەوی دووشەممە 9ی ئادار، كاتژمێر 10:24 هێزەكانی هاوپەیمانان سێ درۆنی بۆمبڕێژكراویان لە ئاسمانی هەولێر تێكشكاند و خستە خوارەوە. هەروەها، پارچە و پاشماوەی یەكێك لە درۆنە تێكشكاوەكان لە نزیك كونسوڵخانەی ئیمارات لە هەولێر كەوتووەتە خوارەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێكی گیانیی لێ نەكەوتووەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 115 Today: 1,447 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.