بینراوە:
(1.0K)
فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، عیراق دەستورێكی هەیە كە 85%ی خەڵكی عیراق دەنگیان پێداوە، پەرلەمانی عیراق نەچوەتە سەر جێبەجێكردنی مادە گرنگەكان، لەوانە یاسای ئەنجومەنی فیدراڵی و مادەی 140 و تەنانەت شیكردنەوەی سیستمی فیدراڵی. میرانی وتیشی، دوای هەڵبژاردن دەبێت بزانن كام فراكسیۆن زۆرترین دەنگ دەهێنێت و كام بەرە زیاتر لەوانەوە نزیكە تا هاوپەیمانی لەگەڵ ئەوان ببەستن كە لە بیركردنەوەو لەچۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكانی عیراق لێیان نزیكن.












Leave a Reply