عەلی سیستانی سەرەخۆشی لە گەلی ئێران كرد

بینراوە: (1.5K)

مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق لە ێكدا لەبارەی كوژریانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران سەرەخۆشی لە گەلی ئێران و مسوڵمانان كرد. عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق ئەمڕۆ لە ێكدا لەبارەی كوژرانی عەلی خامنەیی رایگەیاند، بە داخێكی قوڵەوە سەرەخۆشی لە گەلی بەڕێزی ئێران و هەمو مسوڵمانان دەكەم بە بۆنەی شەهیدبونی ڕێبەری مەزنی كۆماری ئیسلامیی ئێران، جەنابی ئایەتوڵڵا سەید خامنەیی (خوای گەورە لێی ڕازی بێت). وتیشی، پێگەی بەرز و ڕۆڵی ناوازەی بەرێزیان لە ڕێبەرایەتیكردنی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چەندین ساڵە بۆ هەموان ڕونە، گومانی تێدا نییە كە دوژمنان مەبەستیان بوە، لە ڕێگەی شەهیدبونی ئەو و دەستپێكردنی دەستدرێژییەكی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران، زیانێكی بێئەندازە بەسەر ئەو وڵاتە ئازیزە بگەیەنن. سیستانی لە ەكەیدا دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت گەلی گەورەی ئێران یەكگرتویی خۆیان بپارێزن، ڕیزەكانیان یەك بخەن و ڕێگە نەدەن دەستدرێژكاران بگەنە ئامانجە خراپەكانیان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 67 Today: 2,633 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.