عەلی زەیدی: مووچەی فەرمانبەران دابینكراوە

بینراوە: (4)

عەلی زەیدی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا ڕەتیكردەوە كە عیراق ڕووبەڕووی قەیرانێكی قورسی دارایی بووبێتەوە و وتی، ئەم تێڕوانینە ورد نییە. جەختیشیكردەوە، مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت دابینكراوە و بەردەوامە، ئێمە زۆر سوورین لەسەر ئەم خاڵە. ئاماژەی بەوەشدا، قەبارەی قەرزەكان لە سەرەتای دەستبەكاربوونی حكومەتەكەماندا لە سنووری 208 تریلیۆن دیناردا بوو، بودجەش بە ڕێژەی %93 پشت بە نەوت دەبەستێت و تەنها %7ی داهاتی نانەوتییە. سەبارەت بە چۆنێتی مامەڵەكردنیشیان لەگەڵ ئەو قەیرانە داراییەی بە هۆی داخستنی گەرووی هورمزەوە دروست بوو، عەلی زەیدی دەڵیت، داشكاندنمان بۆ كۆمپیالەكان (بەڵێننامەكانی قەرز) كرد، هەروەها لە بانكە بازرگانییەكان و بانكی ناوەندی عێراقەوە قەرزمان كرد.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 155 Today: 1,008 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.