عەلی حسێن: ئەمڕۆ پارتی هەڵمەتی بانگەشە لەسلێمانی ڕادەگەیەنێت

بینراوە: (1.4K)

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی – ھەڵەبجە – ڕاپەڕین گوتی، ئەمڕۆ دەستپێكی بانگەشە لە شاری سلێمانی و لە مەراسیمێكی شایستەدا هەڵمەتی بانگەشە بۆ بازنەی سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە و ڕاپەڕین، بۆ پشتیوانی لیستی ٢٧٥ی پارتی بەڕێوە دەبەین كە ئامانجمان خزمەتكردنی زیاتری سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە و ڕاپەڕین و كوردستان بە گشتییە.

عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی – ھەڵەبجە – ڕاپەڕین، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیوەست بە دەستپێكی بانگەشە لە بازنەی سلێمانی دوا و گوتی، ئەمڕۆ سلێمانی بە دەنگێكی بڵند پشتیوانی لیستی ٢٧٥ی دەكات و دەستپێكی بانگەشەش لە بازنەی سلێمانی لە مەراسیمێكی شایستەدا دەبێت، بۆ پشتیوانی لیستی ٢٧٥ی پارتی و لەو هەنگاوەشدا ئامانجمان خزمەتكردنی زیاتری سلێمانی، گەرمیان، هەڵەبجە و ڕاپەڕین و كوردستان بە گشتییە.

بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی – ھەڵەبجە – ڕاپەڕین گوتیشی، “پارتی ئامانجیەتی بانگەشەیەكی هێمنانە و دوور لە تەشهیر و ناوزڕاندن بەڕێوە بچێت و داوامان لە كاندیدانی خۆمان ئەوەیە كە بەشێوەیەكی دیموكراسی و هێمنانە بانگەشە بكەن و ژینگەی شار و شاروچكە و گوندەكان پاك ڕابگرن و بیپارێزن.

پەیوەست بە زیاد بوونی دەنگەكانی پارتی لە بازنەی سلێمانی عەلی حوسێن گوتی، “پارتی دەنگەكانی زیاد دەكات، چونكە ئامانجمان زیاتر خزمەتكردنی ئەو دەڤەرە و هەموو كوردستانە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی دا عەلی حوسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی – ھەڵەبجە – ڕاپەڕین هێمای بۆ ئەوەكرد، كە لە عێراق شەرەكات و هاوبەشی نەماوە كە عێراقی نوێی لەسەر دامەزراوە، بۆیە پارتی ئەو درووشمانەی بەرزكردۆتەوە و دەیەوێت بەهێزەوە كاری بۆ بكات، لە دوابەشی قسەكانی باسی لە وەكرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەمیشە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و میللەتی كورد قوربانی داوە و وازی لەمافی خۆیی هێناوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 93 Today: 4,093 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.