عەسائیبی ئەهلی حەق چەك رادەستی دەوڵەت دەكات

بینراوە: (25)

بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی پەیوەندییەكانی لەگەڵ حەشدی شەعبی هەڵوەشاندەوەو رایگەیاند كە چەكەكانیان رادەستی دەوڵەت دەكەن و هێزەكەیان دەخەنە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عیراقەوە. بزوتنەوەكە راگەیانراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەداوە كە لیژنەیەكی ناوەندیی پێكهێناوە بە ئامانجی دەستكردن بەجێبەجێكردنی رێوشوێنەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی گروپی چەكداریی عەسائیب ئەهلی حەق لە پێكهاتەكانی حەشدی شەعبی. راشیگەیاندوە ئەو هەنگاوەی لە سایەی بانگەوازەكەی مەرجەعی باڵای ئاینیی و بڕیاری چوارچێوەی هەماهەنگی و لێدوانەكەی پێشوی قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق نراوە سەبارەت بە سنورداركردنی چەك لەلایەن دەوڵەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 224 Today: 2,056 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.