جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئیدارەی سۆران لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگی داهاتوودا دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی و دەشڵێت: هاووڵاتیان یەکەم هاوینیان بەبێ پچڕانی کارەبا بەڕێ دەکەن.
عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆرێ كۆمەڵایەتی (ئێكس) نووسیویەتی: ئیدارەی سۆران لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگی داهاتوودا دەبێتە بەشێک لە پڕۆژەی ڕووناکی، کە پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری.
دەشڵێت: ئێستا هاووڵاتییانمان لە سەنتەری شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک، یەکەم هاوینیان بەبێ پچڕانی کارەبا بەڕێ دەکەن. ئەمەش %40ـی تەواوی هاووڵاتییانی کوردستانە. لە ماوەیەکی نزیکیشدا دەگاتە سۆران.
جەختیشی كردۆتەوە، تەواوی ماڵان و شوێنە بازرگانیەکان تا کۆتایی ساڵی 2026 دەستیان دەگاتە کارەبای 24 کاتژمێری.
پێشتریش لە 20ـی تەمموزی 2025، عەزیز ئەحمەد،ڕایگەیاندبوو، هەولێر یەكەم شاری عێراقە كە كێشەی ئاو و كارەبای نییە.
ئاماژەی بەوەشداوە، با دەرگای گفتوگۆ بكەینەوە و هەرێمی كوردستان ئامادەیە بۆ هاوكاریكردنی خوشك و براكانمان لە سەرانسەری عێراق.
عەزیز ئەحمەد: هاووڵاتیان یەكەم هاوین بەبێ پچڕانی كارەبا بەڕێ دەكەن

بینراوە:
(8.2K)











Leave a Reply