عەباس عراقچی: ئێران لە بەرانبەر سەرجەم گوشارەكاندا بە سەربەرزی دەمێنێتەوە

بینراوە: (1)

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تاران لەسەر رێبازی ئایەتەڵڵا خامنەیی بەردەوام دەبێت و وەڵامی دەستدرێژییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل دەداتەوە. لە پەراوێزی رێوڕەسمی عاشوورادا عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەكەی لە بەرانبەر سەرجەم گوشارەكاندا بە سەربەرزی دەمێنێتەوە و بە وەفاداری بۆ رێبازی بەرەنگاربوونەوە دەمێنێتەوە، وتیشی، تاوانەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لە دژی گەلەكەیان لەبیر ناكەن. باسی لەوەشكرد، موحەڕەم و عاشوورای ئەمساڵ لە ئێران رەنگ و تامێكی جیاوازی هەیە، چونكە نیشتمانەكەمان رووبەڕووی دەستدرێژییەكی زۆردارانەی ئەمریكا وئیسرائیل بووەتەوە و لە پێناو ئازادی و كەرامەتدا شەهیدی بەخشیوە. عەباس عراقچی دەڵێت، گەلی ئێران لە قوتابخانەی سەیدوشوهەدائەوە فێر بووە كە مردن بە كەرامەتەوە زۆر شەرەفمەندانەترە لە ژیان بە ژێردەستەیی و زەلیلی. رونیشیكردەوە، ئێمە لەسەر پەیمانی خۆمان لەگەڵ رابەری مەزن شەهید ئایەتەڵڵا خامنەیی بەردەوامین، نە تاوانەكانی دوژمن لەبیر دەكەین و نە چاوپۆشی لەو خوێنە دەكەین كە بە ناحەق رێژراوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 163 Today: 794 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.