عێراق و هەڵبژاردن

بینراوە: (889)

ئەحمەد عومەر تۆفیق

خولى شەشەمی پەرلەمانی عێراق کە وا بڕیارە لە ڕۆژی ١١/١١ بەڕێوە بچێت هەرێمی کوردستان بە چەند حیزب و کاندیدێکی بێ سوود و بێ ئەزموون و نەخوێنەوار دوبارە بەشدارە لەم پرۆسەدا لە ڕۆژی ٢١/١٠/٢٠٢٤ کە ئەکاتە ساڵێک پێش ئێستا هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان کرا بۆ خولی تازەی هەڵبژاردن بەڵام وا ساڵێکە نە پەرلەمان پێک هاتوە نە پەرلەمانتارەکان هیچ کارێکیان بۆ گەلی کورد کردوە حیزبەکان چ ڕوویەکیان هەیە داوا لە گەلی کورد بکەن کە دەنگیان پێبەن لە کاتێکدا وا ساڵێکە هەڵبژاردن کراوە تەنها مەعاشیان خواردوە و هیچیان بۆ کورد نەکردوە؟ گەلی کورد وای لێ هاتوە کە تەنیا ئەوانە بەشداری دەنگدان ئەکەن کە نزیک و دۆستی حیزبەکانن یاخود سەر بە یەکێک لە کەسەکان یان بنەماڵەکانن لەپێناو دەسکەوتێکی بچوکی کەسیدا بەشداری ئەکات یاخود ناچار ئەکرێت بەشداری بکات. حیزبەکانی کوردستان چەندین بەردی بناغەی پڕۆژە دائەنێن چەند مانگێک پێش هەڵبژاردن و دوای هەڵبژاردن وەک و خۆی بەجێی دەهێڵن و هیچ کارێکی بۆ ناکەن و بودجەی بۆ خەرج ناکەن . حیزبەکان ئەگەر بەم شێوازە کوردایەتی بکەن لەماوەی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو کەس نابێت دەنگیان پێبدا و لایەنگیریان بکات بۆیە لە ئێستادا وا پێویستە کە ئەم حیزبە گەندەڵخۆرانە بەخۆیاندا بچنەوە و کار و سیاسەت بۆ گەلەکەیان بکەن ، پێویستە ڕەخنە لەخۆیان بگرن لەسەر ئەم گەندەڵیانەی کە کردویانە ڕەخنەگرتن لە پێشێلکردنی پرێنسیپیە حیزبیەکان ڕەخنەگرتن لە نەبوونی سەروەری یاسا لە بەرامبەر دۆخێکی ئاوای ترسناکی حیزبەکان تەنیا هەڵمەتی هەڵبژاردن و بەڵێنی درۆ دادی حیزبەکان نایا چونکە ئەمە یەکەم هەڵبژاردنی عێراق و کوردستان نیە هەتاوەک و خەڵکی باوەڕ بەدروشمەکان بکات دەرکەوت هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی پێشوو تەنها بۆ پاراستنی دەسەڵات بووە نەک چاکردنی بارو دۆخ و ژیانی ئەم خەڵکە چەوساوە و بێ مووچە ناشارەزایی و ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکان وای لە ئێستای پرۆسەی هەڵبژاردن کردووە کە بەڕادەیەکی زۆر ناسەقامگیری رووبدات و پرۆسەکە بەشێوازێکی ناڕەواو پوچی کۆتای پێ بێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 40 Today: 3,428 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.