عێراقچی: هەرگیز لەگەڵ ئیسرائیل پەیوەندیمان ئاسایی ناکەینەوە

بینراوە: (1.4K)

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دڵێت: کۆماری ئیسلامی ئێران ناچێتە ناو ڕێککەوتننامەی “ئیبراهیم”ـەوە.

لە چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنیدا شەوی شەممە عەباس عێراقچی، ئاماژەی بە قسەکانی مانگی ڕابردووی دۆناڵد ترەمپ دا کە ڕایگەیاند: لەوانەیە ئێرانیش بەشداری لە ڕێککەوتننامەی “ئیبراهیمی” بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە”، گوتی هیچ کات بەشداری لەو ڕێککەوتننامەیە ناکەین.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ، هەمیشە ئەو شتانەی کە حەزی لێیە بە شێوەی جۆراوجۆر دەردەبڕێت بۆیە لەخۆیەوە قسەی کردووە کە گوتویەتی ئێران پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەکاتەوە و بەشداری ڕێککەوتنامەی ئیبراهیم دەکات. بەڵام ئەوە قسەیەکە ترەمپ کردوویەتی بۆیە هیچ کات وا نابێت و بەشدار نابین، هەروەها گوتی تەنانەت کۆماری ئیسلامی ئێران متمانەی به ئیسرائیل نییه لەبارەی ئاگربەستی غەززەشەوە.

ڕێککەوتننامەی “ئیبراهیم” لە ساڵی 2020 بە ناوبژیوانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە نێوان ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی ” سەرەتا ئیمارات و بەحرەین و دواتر مەغریب و سودان” واژۆ کراوە، ئامانجی فەرمی ئەم پەیماننامەیە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابووری و ئەمنییەکانی نێوان ئەو وڵاتانە و ئیسرائیلە. بە واتایەکی تر ئەو وڵاتانەی پێشتر دانیان بە ئیسرائیلدا نەناوە.

دەربارەی دانوستانی ئێران و ئەمریکا عێراقچی ڕایگەیاند: ئێمە هیچ پەیامێکمان بۆ ئەمریکا نەناردووە و هیچ دانوستانێکیش تا ئەم ساتە لە ئارادا نییە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 14 Today: 47 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.