عوممان ڤیزای لەسەر هاووڵاتییانی عێراق هەڵگرت

بینراوە: (1.3K)

سوڵتان هەیسەم بن تاریق ڕێككەوتنی نێوان عوممان و عێراق لە پرسی ڤیزا جێبەجێكرد. پرسی هەڵگرتنی ڤیزای سەر عێراق لەلایەن عوممانەوە یەكلابوویەوە و سوڵتان هەیسەم بن تاریق لە عوممان بڕیارێكی دەركرد كە كە تایبەتە بە پەسەندكردنی ڕێككەوتنی نێوان عوممان و عێراق لە پرسی ڤیزادا. لە فەرمانیكی شاهانەیی شانشینەكەدا هاتووە، دوای پێداچوونەوە بە یاسای بنەڕەتی دەوڵەت و ڕێككەوتنی نێوان حكومەتی عوممان و عێراق سەبارەت بە لێخۆشبوونی ڤیزەی هاوبەش بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی، كە لە 3ی ئەیلولی 2025 واژۆ كراوە. ئاماژە بەوەشكراوە، بە پشتبەستن بە مەرجەكانی بەرژەوەندی گشتیی، بریارەكە دراوە و لەدوای دەرچوونی لە ڕۆژنامەی فەرمییەوە دەێتە بواری جیبەجێكردنەوە ڤیزا لەسەر عێراقییەكان هەڵدەگیرێت. ڕێككەوتنەكە بۆ لێخۆشبوونە لە ڤیزای هاوبەش بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاریی.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 242 Today: 1,698 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.