شەپۆلێكی تری بارانبارین رو لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوە

بینراوە: (1.0K)

ئاراس جەبار شارەزایی كەشناسی بڵاویكردەوە، لەئێوارەی یەكشەممەی داهاتو 30/11 ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەكەوێتەوە ژێر كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەكی لاواز لە دەریای ناوەڕاستەوە هاوشێوەی حاڵەتی شەپۆلەكەی پێشو بارانی كەم و پچڕ پچڕی لەگەڵدا دەبێت و بەگشتی لەناوچە شاخاویەكان رێژەی بارانەكە زیاتر دەبێت تا رۆژی دووشەممە 1/12 بەردەوام دەبێت. ئەو شارەزایەی كەشناسی زانیاری زیاتری خستوەتەڕو و رایگەیاندوە، لەدوای رۆژی دووشەممە كەش سەقامگیر دەبێتەوە تاكاتی هاتنی شەپۆلە سەرەكیەكە، بەگشتیش گۆڕانكاری لەكاتی دەستپێكردن هەیەو تائێستا رون نیە لەكەیەوە دەگاتە ناوچەكان، بەڵام بەگشتی لەنێوان 5 بۆ 8 ی مانگی داهاتو ئەو شەپۆلە هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو پێشبینی بارانێكی زۆر باشی لێدەكرێت دوابەدوای ئەوەش شەپۆلەكان بەردەوامیان دەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 111 Today: 322 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.