شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێژەی جیاجیا ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە

بینراوە: (1.5K)

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لەهەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، لەئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەك لەباشوری ئەوروپاو دەریای ناوەڕاستەوە، لەبەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 21/10 شەپۆلێكی بارانبارین بەڕێژەی جیاجیا ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو تا ئێوارەی رۆژی چوارشەمە بەردەوام دەبێت. ئاماژەشیكردوە، بەگشتی پێشبینی بارانی كەم و پچڕ پچڕ دەكرێت بۆ سەر ناوچەكان لەهەندێك شوێن بڕی بارانەكە زیاتر دەبێت لەنێوان 2 تا 5 ملیمەتر، هەروەها پلەكانی گەرماش لەماوەی ئەم شەپۆلەدا بەجیاوازی ناوچەكان 5 تا 8 پلە نزمدەبێتەوەو لەكۆتایی هەفتەوە بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 257 Today: 845 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.