شەقامێكی تری 60 مەتری دووساید لە هەولێر دروستدەكرێت

بینراوە: (951)

ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بەردی بناغەی شەقامێكی دووسایدی 60 مەتری لەشاری هەولێر داناو لە وتەیەكدا رایگەیاند، بەردی بناغەی پرۆژەیەكی گرنگیان لە هەولێر داناوە كە دروستكردنی شەقامێكی دووسایدە بەبڕی 36 ملیارو 300 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دورستدەكرێت. وەزیری شارەوانی وتیشی: گرنگی شەقامەكە ئەوەیە رێگەی هەولێر-بەحركەو هەولێر-پیرمام و هەولێر-كۆیە بەیەكەوە دەبەستێتەوە ‌ ئەمەش یەكەمین شەقامی 60مەترییە كە لە ماستەرپلانی هەولێردا هەیە شەقامی 120مەتری بە شەقامی 150مەتری دەبەستێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 251 Today: 1,244 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.