شەشەمین كۆنفرانسی مێپس لەدهۆك سازدەكرێت

بینراوە: (1.4K)

ئاری زاویتەیی بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك رایگەیاندوە، شەشەمین كۆنفرانسی مێپس لەژێر ناوی (بەڕێوەبردنی ئاڵۆزییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێ) لەشاری دهۆك سازدەكەن. زاویتەیی وتوشیەتی: شەشەمین كۆنفرانسی مێپس بە بەشداری هەزار میوان لە هەرێمی كوردستان و عیراق و وڵاتانی دەرەوە بەشداری تیادادەكرێت رۆژی 17/11 دەستپێدەكات و سێ رۆژ دەخایەنێت، بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی ئەمریكی لە دهۆك باسی لەوەشكردوە، لەو كۆنفرانسەدا جەخت لە كەمكردنەوەی ئاڵۆزییەكانی هەرێمیی و هاوكاریی ستراتیژی و دەوڵەمەندی ئابوری دەكرێتەوە، گرنگی بە سیاسەت و رێكارگەلێك دەدات كە دەبنە هۆی یەكگرتن و گەشەی ئابوری.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 55 Today: 156 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.