شەرع لە روسیا: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكە رێكدەخەینەوە

بینراوە: (1.3K)

ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری كاتی سوریاو ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا كۆبونەوە، لەپاش كۆبونەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەرۆكی كاتی سوریا وتی: لە سوریای نوێدا پەیوەندییەكانیان لەگەڵ سەرجەم وڵاتانی ناوچەكەو جیهان رێكدەخەنەوە، هەروەها سەقامگیری سوریا بەسەقامگیری هەرێمیی و جیهانییەوە گرێدراوە. شەرع وتیشی: هەوڵدەدەن پەیوەندییەكانیان لەگەڵ روسیا رێكبخەنەوەو رێزیش لەسەرجەم ئەو رێككەوتننامانە دەگرن كە لەگەڵ روسیادا واژۆیان كردون. لەلایەن خۆشیەوە سەرۆكی روسیا رایگەیاند، هیچ پەیوەندییەكیان لەگەڵ سوریا بە بارودۆخی سیاسی و بەرژەوەندییە تەسكەكانەوە نەبەستراوەتەوە، بەڵكو بە بەرژەوەندی هاوبەش بەستراوەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 97 Today: 4,190 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.