شاندێكی باڵای هەرێم گەیشتە بەغدا

بینراوە: (1.7K)

شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان گەیشتە شاری بەغدا بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبونەوە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی حكومەتی فیدڕاڵ. سایتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، شاندەكە سەرەتا لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ و دواتریش لەگەڵ وەزارەتەكانی پلاندانان و نەوت كۆدەبێتەوە، ئامانجی سەرەكی بەشداریكردنی راستەوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە لە ئامادەكردنی رەشنوسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ بۆ ساڵی دارایی 2027 و جێگیركردنی پشك و شایستە دەستوری و داراییەكانی هەرێمی كوردستانە لە پرۆژەیاساكەدا. ئاماژەشیكردوە، لە كۆبونەوەكاندا شاندی حكومەتی هەرێم تێڕوانین و داواكارییەكانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە تەرخانكراوی موچەو شایستە داراییەكانی موچەخۆران و پلەو میلاكی وەزیفی، تەرخانكراوی پرۆژەكانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاكان، تەرخانكراوی بودجەی بەكاربردن و هەروەها دۆسیەی نەوت دەخاتەڕو بە ئامانجی رێككەوتنێكی هاوبەش لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ و جێگیركردنی ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2027دا.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 133 Today: 701 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.