دڵبەند جەمال عەزیز
١٦/١٠/٢٠١٧ ئەو ڕۆژەبوو کە یەکێتی لە مێژووی خۆیداو بافڵ لە مێژووی کوردا گەورەترین خیانەتیان تۆمارکرد،کە تیایدا کشانەوەبوو لە کەرکووک و ڕادەست کردنیبوو بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و بەم شێوەیەش کەرکوکیان ڕادەستی عراق کرد.
ئەوەی جێگەی باسە ئەوەیە کە ئایا ١٦ی ئۆکتۆبەر گەورەترین خیانەتە لە مێژووی یەکێتی و پارتیدا؟
بەڵێ بێگوومان…
پارتی هەمان خیانەتی کرد لە ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بەڵام بەراورد بە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر ٣١ی ئاب خیانەتێکی سادەبوو!
لەبەر ئەوەی لە ٣١ی ئاب پارتی هێزەکانی بەعسی هێنایە هەولێر وەک پاڵپشتی بەکاری هێنا دژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،وە پاش وەدەرنانی یەکێتی لە هەولێر،هێزەکانی بەعس پاشەکشەیانکرد و هەولێر بووە زۆنی زەرد.
بەڵام لە ١٦ی ئۆکتۆبەر یەکێتی نەک بووە هۆی کوژرانی چەندین پێشمەرگە لە کەرکوک بەدەستی حشد،بەڵکوو پاش ئەم خیانەتەش هێزەکانی حشد هەر مانەوە لە شارەکە و جێگیر کران،بۆیە خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر خیانەتێکی گەورەترە لە ٣١ی ئاب.
وە یەکێتی بەتەنها دەرگای بۆ حشدی شعبی نەکردەوە وە بەتەنها بە کوشتنی چەندین پێشمەرگەش کۆڵی نەدا،بەڵکوو خاکی کوردستانیان بۆیان بەجێ هێشت و ئەو خیانەتە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
















Leave a Reply