شارەوانی سلێمانی دەستیكرد بە دروستكردنی هێڵی ئاگربڕ

بینراوە: (617)

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بەمەبەستی پاراستنی سروشت و رێگریگرتن لە روداوە نەخوازراوەكانی ئاگركەوتنەوە لە وەرزی هاویندا، تیمە پەیوەندیدارەكانی لە پاركی هەواری شار دەستیان كرد بە دروستكردنی هێڵی (ئاگربڕ) لە سنوری پاركەكە. لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی رونیكردوەتەوە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی ساڵانەی بەڕێوبەرایەتیاندایە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی سوتانی گژوگیای وشك و پاراستنی روبەرە سەوزاییەكان، داواش لە هاوڵاتیان و گەشتیاران دەكەن هاوكاریانبن لە پاراستنی ئەم ناوچە گەشتیارییەو پابەندی رێنماییەكان بن، تاوەكو پێكەوە ژینگەیەكی سەلامەت و پارێزراویان هەبێت.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 267 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.