شارەوانی سلێمانی بۆ كاندیدو لایەنەكان: پۆستەرو لافیتەكان چاكبكەنەوە دەنا لایاندەبەین

بینراوە: (1.6K)

لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بە سەرجەم لایەن و كاندیدە جیاوازەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، بەهۆی رەشەبایەكی بەهێز بەشێك لە پۆستەرو لافیتەی دانراوی كاندیدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر شۆستەو شەقامەكان كەوتون و بڵاوبونەتەوە ئەوەش بوەتە مەترسی بۆ پیادەڕۆیی هاوڵاتیان و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ. شارەوانی سلێمانی وتوشیەتی، ئەركی شارەوانی و تیمەكانیان نییە كە پۆستەرو فلێكسەكان دەستكاری بكەن و دایان بنێنەوە، بۆیە داوایان لێدەكەن هەستن بە چاككردنەوەی پۆستەرو فلێكسەكان لەو شوێنانەی بەهۆی رەشەباوە كەوتون و زیانیان بەركەوتوە، بەپێچەوانەوە هەڵدەستن بە لابردنی سەرجەم ئەو پۆستەرو فلێكسانەی لەسەر شۆستەو شەقامەكان بڵاوبونەتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 554 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.