شارەزایەكی كەشناسی: شەپۆلێكی بارانبارین دەستپێدەكات

بینراوە: (1.7K)

لە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، شەپۆلێكی نوێی بەفروبارانبارین ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. ئاراس جەبار شارەزا لە بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، لە ئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی هەردوو دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 28ی مانگ، شەپۆلێكی بارانبارین بە بڕی جیاواز سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویە بەرزەكان. باسی لەوەشكردووە: كاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و كەركووك و ئیدارەی گەرمیان زیاتر دەبێت بەتایبەت لەنێوان كاتەكانی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە، لەو ناوچانەدا ئەگەری چالاكبوونی هەورە بروسكەی بەهێز و بارانی بەخوڕ دەبێت لەگەڵ بارینی تەرزەش لەهەندێ شوێن و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، لەناوچەكانی سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و ئیدارەی راپەرین و سۆران كاریگەری مامناوەند دەبێت بەشێوەی بارانی پچر پچر، پلەكانی گەرماش بەرێژەی دوو تا سێ پلە نزمدەبنەوە. ئەو كەشناسە رونیشیكردەوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە، لەسەر سنوری پارێزگای دهۆك و هەولێر و كەركووك و ئیدارەی سۆران و گەرمیان كۆتایی پێدێت، بەڵام لەناوچەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین كاریگەریەكانی بەلاوازی بەردەوامی دەبێت تا كاتەكانی ئێوارەی هەمان رۆژ و دواتر كەش جێگیر دەبێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 151 Today: 3,083 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.