شارەزایەكی كەشناسی: شەختەو بەستەڵەك لەزۆربەی رێگاو شەقامەكان دروستدەبێت

بینراوە: (1.4K)

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی بڵاویكردەوە، رۆژی سێشەممە 30-12 پلەكانی گەرما بەڕێژەیەكی بەرچاو نزمدەبنەوە تەنانەت لەكاتەكانی رۆژدا پلەكانی گەرما لەناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری شارەكانیش بۆ ژێر سفری سەدی نزمدەبنەوەو شەختەو بەستەڵەك لەزۆربەی رێگاو شەقامەكاندا دروست دەبێت. راشیگەیاندوە، پێویستە شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداربن گەشت و چالاكیەكانیان رابگرن تا توشی روداوی نەخوازراو و كارەسات نەبنەوە، لەئێوارەی هەمان رۆژیشەوە تا سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە 31/12 ساردترین ماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلە سەرمایە دەبێت و پێشبینی دەكەین پلەی گەرمی لەناوچە شاخاوییەكان بۆ زیاتر لە 10 تا 15 پلە بۆ ژێر سفر نزمببێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 35 Today: 2,796 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.