سەگی بێلانە جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بریندار دەکات

بینراوە: (1.3K)

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لەکاتی وەرزشکردندا، سەگی بێلانە پەلاماری دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاری سلێمانیدا و برینداری کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ـی ئەیلوولی 2025، دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاند: کاتژمێر 5 و 45 خوولەکی بەیانی لەنزیک باڵەخانەی پارێزگای سلێمانی خەریکی وەرزشکردن بووە، سێ سەگ پەلاماریان داوەو قاچیان بریندارکردووە، دوای ئەوە خۆی گەیاندووەتە نەخۆشخانە و چارەسەریی پێویستی بۆ کراوە.

دکتۆر هێرش سەید سەلیم لەبارەی ڕووداوەکە، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: لە کاتێکدا لەناوجەرگەی شار و نێو پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، بەو هەموو پیاوەی پاراستنی ئاسایشی لەناو پرۆژەکە هەن، سەگ پەلاماریان دام و کەس بەهانامەوە نەهات، دەپرسێت: کە دەرگای قوتابخانە دەکرێتەوە کێ پارێزگاری لە منداڵان دەکات؟

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پەیامەکەی ئاڕاستەی پارێزگاری شارەکەی، هەڤاڵ ئەبوبەکر کردووە و دەڵێت: لە پەنای بارەگاکەی تۆ، سەگ پەلاماری دام، پێویستە چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەو پرسە بدۆزرێتەوە.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 62 Today: 954 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.