سەرۆک بارزانی: سلێمانی شایستەی هەموو جۆرێک لە پێشكەوتن و پێشەنگین

بینراوە: (1.3K)

بارەگاى بارزانى ڕایدەگەیەنێت سەرۆک بارزانی بەبۆنەی 241 ساڵەی بونیاتنانی شاری سلێمانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی خەڵکی سلێمانی کردووە و دەڵێت: سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە.

ئەمە دەقی پەیامی سەرۆک بارزانییە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

لە یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی، شاری شێخی نەمر و شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم.

سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە، شاری شەهیدانی 9ـی حوزەیران و مەنعە تەجەوەلەكەی 1963 و شاری بەگژداچوونەوەی ستەمكار و زۆردار و ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانە.

سلێمانی وەك هەر شار و دەڤەرێكی تری كوردستان هەمیشە شوێنی هەڵكەوتنی ئەدیب و شاعیر و كەسایەتی و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕانی كورد بووە و ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا گێڕاوە.

لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە، ئەو ڕێز و پێشوازییە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە.

لەو یادەدا هیوای ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەخوازم و شایستەی هەموو جۆرە پێشكەوتن و پێشەنگین.

مسعود بارزانی

14ی تشرینی دووەمی 2025

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 208 Today: 1,273 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.