سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، كێشەی داهاتی نا نەوتیی لەگەڵ هەرێم كاریگەری لەسەر بەردەوامی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت. محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنوس كۆبوەوە و رایگەیاند رەوشی دارایی و ئابووری عیراق لە باشترین ئاستیدایە، گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەش لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامە. لەسەر پرسی موچەخۆرانی هەرێمیش سودانی جەختیكردوەتەوە لەوەی كێشەی نەوتی هەرێمیان دوای ساڵانێكی زۆر چارەسەركردوە. باسی پرسی موچەی موچەخۆرانیش كردوە و رایگەیاندووە، بە دوای چارەسەرێكدا دەگەڕێن لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە و دڵنیایشیداوە كە ئەم بابەتە كاریگەری لەسەر بەردەوامی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران نابێت. ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی عیراق، رایگەیاند دەستیانكردوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عیراق و لەبەرانبەردا تا ئێستا موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەكراوە.
سەرۆك وەزیرانی عێراق: داهاتی نانەوتی كێشە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دروست ناكات

بینراوە:
(1.5K)












Leave a Reply