سەرۆكی هەرێمی كوردستان: هێرشە موشەكییەكە دەستدرێژی دوژمنكارانەی سەر سەروەریی وڵاتە

بینراوە: (2)

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی ئەو هێرشە موشەكییەی ئێرانی كرد كە كرایە سەر بارەگاكانی هێزی پێشمەرگە كە بەهۆیەوە ژمارەیەك پێشمەرگە شەهیدو بریندار بون. لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان هەمیشە فاكتەری ئارامی و سەقامگیری بوە، پابەندن بە سیاسەتی تێوەنەگلان و دوركەوتنەوە لە ململانێكان، بەهیچ شێوەیەكیش هەڕەشە نین بۆ سەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، بۆیە ئەم هێرشە دەستدرێژییەكی دوژمنكارانەی راستەوخۆیە بۆ سەر سەروەریی وڵات و هیچ پاساوێك هەڵناگرێت و تەواو پێچەوانەی بنەماكانی دراوسێیەتیی باشە. نێچیرڤان بارزانی داواشی لەحكومەتی فیدراڵی عیراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردوە هەوڵەكان چڕتر بكەنەوە بۆ رێگریكردن لە دوبارەبونەوەی ئەم دەستدرێژییانەو پاراستنی سەروەریی خاكی عیراق و هەرێمی كوردستان.

Leave a Reply

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 131 Today: 1,541 📊 Click Here
© Bnkol. All rights reserved.